به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی كه‌ی ئێن ئێن ئه‌مڕۆ، كه‌ناڵی تۆڕی هه‌واڵی كوردی (KNN) كۆتایی به په‌خشی خۆی ده‌هێنێت و له په‌یامێكدا سوپاسی خه‌ڵكی كوردستان و بینه‌ران و كارمه‌ندانی ده‌كات، كه له‌چه‌ند ساڵی رابردودا بینه‌ر و هاوكاری بوون.
هه‌ر به‌پێی ماڵپه‌ڕه‌كه له كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوانی كارمه‌ندانی KNN و به ئاماده‌بونی فازیل نه‌جیب، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای وشه، هه‌روه‌ها كورده حه‌سه‌ن جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌ناڵی KNN، دیدی نوێ و پێگه‌ی میدیای كوردی تاوتوێ كرا و بڕیاری داخستنی كه‌ناڵه‌كه به سه‌رجه‌م ستافی كه‌ناڵه‌كه راگه‌یاندرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.