Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 10:33

عێراق: هەوڵى هێورکردنەوەى بارگرژییەکانى نێوان ئەمەریکا و ئێران دەدات

نێوانى ئەمەریکا و ئێران لە ئاڵۆزترین دۆخ دایە
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد حەکیم وەزیرى دەرەوەى عێراق لە لێدوانێکى رۆژنامەوانیدا لە بارەگاى نەتەوەیەکگرتوەکان لە نیویۆرک ئاماژەى بەوەکرد کە وڵاتەکەى هەوڵى هێورکردنەوەى پەیوەندى و بارگرژییەکانى نێوان ئەمەریکا و ئێران دەدات و وتى" کاردەکەین بۆ هێورکردنەوەى دۆخەکە وهەوڵ دەدەین دانوستانێکى تەندروست لەنێوان واشنتۆن و تاران بێنینە ئاراوە، بەتایبەت کە بژاردەى جەنگ قورسترین بژاردەیە".

ئەوە لەکاتێکدایە رۆژى چوارشەممە حەسەن رۆحانى سەرۆک کۆمارى ئێران پێشنیازى "دەستپێشحەرى هورمز بۆ ئاشتى" کرد بە ئامانجى کارى هەوبەش.

دەستپێشخەرى و هەوڵەکان لەکاتێکدایە نێوانى ئەمەریکا و ئێران لە ئاڵۆزترین دۆخ دایە و تادێت واشنتۆن سزاى زیاتر بەسەر تاراندا دەسەپێنێت و بەرپرسانى هەردوولا بە زمانى هەڕشە بەرامبەر یەک دەدوێن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.