Erbil 38°C سێشەممە 26 ئایار 00:21

هاوپەیمانان ئامادەییی بۆ بەردەوامیی هاوکاریکردنی پێشمەرگە خستەڕوو

وەزیری ناوخۆ و شاندێكی هاوپەیمانان ڕەوشی ناوچە کوردستانییەکانیان تاوتوێ کرد
کوردستان TV
100%

وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و مێجەر جەنەڕال جیرالد ستریكلاند، ڕەوشی ئەمنیی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمیان تاوتوێ كرد، بەتایبەتیش جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش بە سوودوەرگرتن لەو بۆشاییە ئەمنییەی لەم ناوچانەدا دوای ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر دروست بوون.

مێجەر جەنەڕال جیرالد ستریكلاند، جێگری فەرماندەی ئۆپەڕاسیۆنی هاوبەشی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا، هەماهەنگیی سەربازی و ئەمنیی نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و هێزی هاوپەیمانان و سوپای عێراقی بۆ سەقامگیری بە گرنگ و پێویست لەقەڵەم دا و بۆ لەناوبردنی هەڕەشەی تیرۆریستانی داعش لەم ناوچانەدا ئامادەییی هێزەكانی هاوپەیمانانی بۆ بەردەوامیی هاوكاریكردنی هێزی پێشمەرگە خستە ڕوو.

لە بەرانبەریشدا بەڕێز وەزیری ناوخۆ سوپاسی هێزەكانی هاوپەیمانانی كرد بۆ هاوكاریكردنی هەرێمی كوردستان لە شەڕی تیرۆریستانی داعشدا و مەشقی پێشمەرگە و خوازیار بوو ئەم هاوكاری و پەیوەندییانە بەردەوام بن و زیاتریش پەرە بستێنن و كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا لە ڕێی دەستوورەوە چارەسەر بكرێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.