وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه رایگه‌یاند: سه‌رجه‌م بژارده‌كان، له‌وانه‌ش بژارده‌ی گورزی سه‌ربازی له دژی ئێران له‌سه‌ر مێزمانن.
عادل جوبێر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه له لێدوانێكی بۆ ئاژانسی بی بی سی له نیۆیۆرك رایگه‌یاند: سعوودیه، حكوومه‌تی ئێران به به‌رپرسیار ده‌زانێت له هێرش كردنه سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی .
جوبێر جه‌ختیشی كرده‌وه كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ریاز خۆی له چوونه ناو جه‌نگ و ململانێكان به دوور ده‌گرێت، هاوكات رایگه‌یاند: داوا ده‌كه‌ین ئێران وه‌ك تاوانباری سه‌ره‌كی ئه‌و هێرشانه‌ی سه‌ر دامه‌زاوه نهوتییهكاتمی كۆمپانیای ئارامكۆی سعوودیه، پێداچوونه‌وه به ره‌فتاره‌كانیدا بكات.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه له ئیستادا ئێمه سه‌رقاڵی تاوتوێ كردنی سه‌رجه‌م بژارده‌كانی بهردهممانین و له كاتی پێویست كاردانه‌وی شیاومان بۆ ئه‌مه ده‌بێت و بژارده‌ی گورزی سه‌ربازی له دژی ئێران یه‌كێكه له بژارده‌كانی به‌رده‌ممان.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.