دوێنی پێنج شه‌مه 26/9/2019له كۆلیژی یاسای زانكۆی سه‌لاحه‌دین تاوتوێی ماسته‌رنامه‌ی قوتابی (حه‌لا عبدولره‌حمان نوره‌دین) كرا.
ماستهرنامهكه له‌ژێر ناو نیشانی ( إجراوات إبرام و تنفیژ عقد الشراكه بین القطاعین العام و الخاص فی القانون العراقی ) به‌رێوه‌چوو ،كه جۆرێكه له گرێبه‌ستی ھاوبه‌شی كه‌رتی تایبه‌ت و كه‌رتی گشتی ، نوێترین جۆری گرێبه‌سته له رووی یاسایی و كارگێری كه زۆرێك له‌ووڵاتان كاری پێ ده‌كه‌ن .
ناوه‌رۆكی نامه‌كه‌دا لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی به‌راوردكاریانه له خۆی ده‌گرێت له نێوان یاساكانی عێراق و مسر و فه‌ره‌نسا كه شێوازێكی تازه‌ی گرێبه‌ست كردنه له ھه‌موو عێراق و كوردستان ، خزمه‌ت به ژێرخانی ئابووری و یاسایی و كارگێری ده‌گه‌یه‌نێت ، به‌سوود وه‌رگرتن له رێنمایی ژماره دووی سالی ٢٠١٦ ی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به رێكاره‌كانی به‌ستنی گرێبه‌ستی ھاوبه‌ش له نێوان كه‌رتی گشتی و كه‌رتی تایبه‌ت به‌وردی خرایه روو .
لیژنه‌ی گفتوگۆ پێكھاتبوو له ھه‌ریه‌ك له‌به‌رێزان:
پ . ی . د. دانا عبدالكریم /سه‌رۆك
پ . ی . د . محمد سلیم / ئه‌ندام
پ. ی . د . مه‌ریوان سابیر حمد / ئه‌ندام
پ. د . عبدالملك یونس محمد / ئه‌ندام و سه‌رپه‌رشتیار.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.