ئاگر له به‌نزینخانه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه سێ تانكه‌ری به‌نزین به‌ته‌واوی سووتان.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له به‌نزینخانه‌ی زانكۆی شاری هه‌ولێر له‌سه‌ر ڕێگای كه‌ركووك و نزیك شاره‌دێی داره‌توو ئاگر كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه سێ تانكه‌ری به‌نزین گڕیان گرت و به‌ته‌واوی سووتان.
تیمی به‌رگری شارستانی گه‌یشته شوێنی ڕووداوه‌كه و ئاگره‌كه‌ی كۆنترۆڵ كرد.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی له شوێنی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه پێی ڕاگه‌یاندین كه به‌هۆی ئه‌و ئاگره‌ی له به‌نزیخانه‌ی زانكۆ كه‌وتووه‌ته‌وه ته‌نها سێ تانكه‌ری به‌نزین سووتاون و هیچ زیانی گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.