شۆرش وهلی پهیامنێری كوردستان تیڤی رایگهیاند ئێوارەی دوێنێ هەینی 27-9-2019 لەسەر ڕێگای (پێنجوێن - ناڵپارێز) ڕووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (بیجۆ - لاندگروزەر) ڕوویدا، بەوهۆیەوە دوو سەرنشینی ناو ئۆتۆمبێلی بیجۆکە کەباوکـ وکوڕێکـ بوون و خەڵکی قەزای پێنجوێنن گیانیان لەدەستدا.
پهیامنێری كوردستان تیڤى راشیگهیاند ، باوکەکە تەمەنی 49 ساڵەو کوڕەکەش تەمەنی 15 ساڵە..
پهیامنێری كوردستان تیڤى رایگهیاند ، قوربانیهكانی رووداوهكهش دەست بەجێ ڕەوانەی نەخۆشخانەی پێنجوێن كران و دواتر کاری پزیشکی دادوەری لەنەخۆشخانی پێنجوێن بۆ کراو تەرمەکانیان ڕادەستی کەس و کاری کرایەوە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.