لةثةياميَكدا دةزطاي رؤشنبير و راطةياندنى ثارتى ديموكراتى كوردستان 56 مين سالَيادي دامةزراندنى دةنطي كوردستان ثيرؤز دةكات
لةبةشيَكى ثةيامةكةدا هاتووة , كة بەبۆنەی (56)هەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی(ئێزگەی دەنگی كوردستان) پیرۆزباییەكی گەرم لە خۆمان و لە ئێوەی بەڕێز و گوێگرانی ئازیزی رادیۆی دەنگی كوردستان دەكەین، مایەی شانازیە بەو تەمەنە پڕ شكۆیە ئەو دەنگە زوڵاڵە نەسرەوتووە و بەردەوامە لە خزمەتگەیاندن، بۆیە دەستی هەوڵ و ماندووبوونتان توند دەگوشین، هیوای هەنگاوی زیاتر و بەرهەمدارترتان بۆ دەخوازین لە كار و پرۆگرامەكانتان.
دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی كوردستان بە بڕیار و رێنمایی (بارزانی نەمر) هەنگاوێكی گرنگ و بەرپرسانە بوو لەو سەردەمەداو رۆڵی دیار و كاریگەری خۆیشی هەبوو لە هۆشیاركردنەوە و داكۆكیكردن لە بیروباوەڕو گیانی نەتەوەیی و نیشتیمانپەروەریی، جگە لەوەی شانبەشانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لەو كاروانەدا دەورێكی دیار و بەرچاوی هەبوو لە پتەوكردن و بەرزراگرتنی رۆحی خۆراگری و بەرخودان و شۆڕشگێڕیی.
پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان
بە بۆنەی (56)مین ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی كوردستان
بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ھەڤاڵانی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن و کادیر و كارمەندانی رادیۆی دەنگی كوردستان..
بەبۆنەی (56)هەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی(ئێزگەی دەنگی كوردستان) پیرۆزباییەكی گەرم لە خۆمان و لە ئێوەی بەڕێز و گوێگرانی ئازیزی رادیۆی دەنگی كوردستان دەكەین، مایەی شانازیە بەو تەمەنە پڕ شكۆیە ئەو دەنگە زوڵاڵە نەسرەوتووە و بەردەوامە لە خزمەتگەیاندن، بۆیە دەستی هەوڵ و ماندووبوونتان توند دەگوشین، هیوای هەنگاوی زیاتر و بەرهەمدارترتان بۆ دەخوازین لە كار و پرۆگرامەكانتان.
دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی كوردستان بە بڕیار و رێنمایی (بارزانی نەمر) هەنگاوێكی گرنگ و بەرپرسانە بوو لەو سەردەمەداو رۆڵی دیار و كاریگەری خۆیشی هەبوو لە هۆشیاركردنەوە و داكۆكیكردن لە بیروباوەڕو گیانی نەتەوەیی و نیشتیمانپەروەریی، جگە لەوەی شانبەشانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لەو كاروانەدا دەورێكی دیار و بەرچاوی هەبوو لە پتەوكردن و بەرزراگرتنی رۆحی خۆراگری و بەرخودان و شۆڕشگێڕیی.
رادیۆی دەنگی كوردستان دەنگێكی تایبەتمەندی بواری راگەیاندنە لەڕووی بەخشش و ئەرشیفی دەوڵەمەندی شۆڕشگێڕیی و كولتووریەوە، هەروەها لەرێی هەمەڕەنگی بەرنامە و پرۆگرامەكانیەوە توانیویەتی رۆژ بە رۆژ بەربڵاوتر و هەمەلایەنەتر كاربكات و ببێتە سەکۆی خواست و داواکارییەکانی خەڵک.
لەو بۆنەیەدا وێرای دووپاتكردنەوەی تەواوی پشتیوانیمان بۆ ئێزگەی دەنگی كوردستان ئومێدەواین زیاتر و باشتر لە هەموو روویەكەوە بەرەو پێش بچن و لەئاست ئەو ئەركە پیرۆزەی خۆتان بن لە خزمەتكردنی بیسەرانتان و هاووڵاتیان.
جارێكی دیكە پیرۆزباییتان لێدەكەین و هیوای بەردەوامیی و هەمیشە سەركەوتنتان بۆ دەخوازین..
دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
28/9/2019
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.