Erbil 38°C چوارشەممە 18 شوبات 13:38

ئەم ئێوارەیە یۆڤێنتوس میوانداری سپال دەکات

لەهەفتەی 6 ی خولی ئیتاڵیا
کوردستان TV
100%


له‌ هه‌فته‌ی شه‌شه‌می خولی ئیتاڵیا، كاتژمێر چواری ئێواره‌ به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی یوڤێنتوس پاڵه‌وانی هه‌شت وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه‌ میوانداری یانه‌ی سپال ده‌كات

 له‌ باره‌ی یاریه‌كه‌و له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا، ماوریسیۆ ساری ڕاهێنه‌ری یوڤێ ڕایگه‌یاند كه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سپال له‌ خانه‌كانی دواوه‌ی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه، به‌ڵام پێویسته‌ به‌ وریاییه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی میوانه‌كه‌یان ببنه‌وه‌و هۆشداری به‌ یاریزانانی تیپه‌كه‌یدا كه‌ ڕكابه‌ره‌كه‌یان به‌ هه‌ند وه‌ربگرن و به‌ شێوه‌یه‌كی تۆكمه‌ خۆیان بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ ئاماده‌بكه‌ن، ساری گوتیشی، ئێستا ته‌نها ئاماده‌كاری بۆ یاری به‌رامبه‌ر سپال ده‌كه‌ین و بۆ یاریه‌كانی دواتریش كاتمان ده‌بێت بۆ خۆئاماده‌كردن

 ڕاهێنه‌ری یوڤێ جه‌ختیشیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌ركیان له‌ یاری به‌رامبه‌ر سپال ئاسان نابێت و ئه‌و تیپه‌ بۆ نیشاندانی ئاستێكی به‌رزو تۆماركردنی ئه‌نجامێكی باش دێته‌ تۆرینۆ، جێگای باسه‌ یوڤێنتوس به‌ كۆكردنه‌وه‌ی سێزده‌ خاڵ له‌ پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌و سپالیش به‌ ته‌نها سێ خاڵ له‌ پله‌ی نۆزده‌م و پێش كۆتایی ڕیزبه‌ند دێت 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.