له ده‌ستپێكی گه‌ری حه‌وته‌می خولی یانه‌كانی ئیسپانیا یانه‌ی ڤیاریال میوانداری یانه‌ی ریال بێتسی كرد‌و یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه به ئه‌نجامی پێنج گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك
له گێمی یه‌كه‌م یانه‌ی میواندار به گۆلێك پێشكه‌وت گۆله‌كه‌ش یاریزانی كامیرۆنی كارل تۆكۆ ئیكامبی له خوله‌كی سی‌و نۆ تۆماری كرد ، له سه‌ره‌تای گێمی دووه‌م ریال بێتس له رێگای یاریزان ئیمێرسۆن ئاباریسیدۆ ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه ، به‌لام له خوله‌كی شهستو هه‌شت سانتی كارزۆلا به‌لێدانی سزا ڤیاریالی كرده خاوه‌ن گۆلی دووه‌م ، ئینجا ئیكامبی گۆلی دووه‌می خۆی و سێیه‌می یانه‌كه‌ی له خوله‌كی حه‌فتاو شه‌ش تۆمار كرد
له دووه‌م خوله‌كی كاتی زیاد كراودا جیرارد مۆرینۆ گۆلی چواره‌می خاوه‌ن مالی تۆمار كرد‌و له خوله‌كی نهوهتو چواریش ساموێل شوكویزی گۆلی پێنجه‌می تۆمار كرد‌و ڤیاریال هاته پله‌ی پێنجه‌م به كۆكردنه‌وه‌ی یازده خال و ریال بێتسیش خاوه‌نی هه‌شت خاله‌و له پله‌ی هه‌شته‌م دێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.