نێیمار داسیلڤای به‌ڕازیلی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان ئاماده‌ی دانیشتنی دادگای بارسێلۆنا نه‌بوو
دانیشتنه‌كه تایبه‌ت بوو به لێپێچینه‌وه له‌و سكاڵایه‌ی كه یاریزانه‌كه له دژی یانه‌ی بارسێلۆنا ئاراسته‌ی دادگای كردبوو، له سكاڵاكه‌دا نێیمار داوای پاداشتی مادی له ئیداره‌ی بارسا كردووه‌و پێی وایه ئه‌و یانه‌یه قه‌رزداریه‌تی، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی پاداشتی درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ بلاوگڕانا له ساڵی دووهه‌زاروحه‌ڤده به ته‌واوی وه‌رنه‌گرتووه كه بڕه‌كه‌ی چل ملیۆن یۆرۆیه
ئیداره‌ی بارسێلۆنا ڕایگه‌یاند كه ئه‌و كات چوارده ملیۆن یۆرۆیان به نێیمار داوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی پابه‌ندی درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی نه‌بووه‌و په‌یوه‌ندی به پاریس سانجێرمان كردووه، پارێزه‌رانی نێیماریش داوای بیستوشه‌ش ملیۆن یۆرۆی دیكه له بارسا ده‌كه‌ن تا بڕی پاداشتی یاریزانه‌كه ته‌واوبێت و بگاته چل ملیۆن یۆرۆ، به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی دهنگوباسی ئیسپانیا، یاریزانه به‌ڕازیلیه‌كه نه‌یویستووه ئاماده‌ی دادگا بێت به‌و ئومێده‌ی پارێزه‌رانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی بارسێلۆنا له ده‌ره‌وه‌ی دادگا بگه‌نه ڕێككه‌وتن، هاوكات سه‌رچاوه‌كان ئاشكرایان كرد كه نێیمار ئاماده‌یه ده‌ستبه‌رداری سكاڵاكه‌ی بێت به‌و مه‌رجه‌ی بارسێلۆنا به نووسراوی فه‌رمی به‌ڵێنی پێبدات له ئاینده‌دا گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ واژووده‌كات، به‌رپرسانی یانه كاتالۆنیه‌كه‌ش ئه‌م مه‌رجه‌یان ڕه‌تكردۆته‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.