Erbil 38°C دووشەممە 25 ئایار 22:18

کچێکی لاو بە هۆی ڕێگری بنەماڵەکەی لە گەیشتن بە خۆشەویستەکی خۆی کوشت

كوڕه‌كه‌ 2 جار چووەتە خوازبێنی بەڵام لەلایەن بنەماڵەکەیەوه‌ ڕێگری لێکراوە
کوردستان TV
100%


 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌  کچێکی لاوی خەڵکی شاری سیلوانای ئورمیە بە هۆی ڕێگری بنەماڵەکەی لە پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لەگەڵ ئەو کوڕەی کە خۆشی دەویست، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
 
رێكخراوی هه‌نگاو بۆمافه‌كانى مرۆڤ رایده‌گه‌ێنێت دوێنێ هه‌ینى 27 ى 9 ى 2019 ،   کچێکی لاوی خەڵکی سیلوانا بە ناوی ”پەیدا مەجیدییان“ لە ڕێگای خواردنی حەبەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئەو کچە لاوە  به‌رێكخراوی هەنگاوی ڕاگەیاندووه‌ کە، پەیدا کەسێکی خۆش ویستووە و ئەو کەسەش دوو جار چووەتە خوازبێنی ، بەڵام لەلایەن بنەماڵەکەیەو ڕێگری لێکراوە.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە، باوکی پەیدا بە ناوی ”شەریف“ ئەمڕۆ لە سەر ئەو بابەتە ناوبراوی داوەتە بەر لێدان و کوتان و ئەویش هەر بەو هۆیەوە خۆی کوشتووە.


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.