Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 10:32

عێراق بۆ ئێران: رێگە نادەن وڵاتەکەمان ببێتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ململانێکانی تاران و واشنتۆن

وەزارەتی بەرگری عێراق وەڵامی باڵیۆزی ئێرانی دایەوە
کوردستان TV
100%


وەزارەتی بەرگری عێراق وەڵامی باڵیۆزی ئێرانی دایەوە و رایگەیاند، رێگە نادەن وڵاتەكەی ببێتە گۆڕەپانی یەكلاكردنەوەی ململانێكانی تاران و واشنتۆن. 

تەحسین خەفاجی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند، خاكی وڵاتەكەمان نابێتە گۆڕەپانی یەكلاكردنەوەی كێشەكانی ئەمریكا و ئێران. 

وتیشی، سەروەری وڵات هێڵی سورە و ناهێڵین هێرش بكرێتە سەر بەرژەوەندیەكانی ئەمریكا لە عێراق. ئەمەش دوای ئەوە هات كە ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە بەغدا رایگەیاندبوو، ئەگەر ئەمریكا هێرش بكاتە سەر وڵاتەكەی، ئه‌وانیش لە عێراق دەست لە ئەمریكییەكان ناپارێزن.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.