Erbil 38°C دووشەممە 25 ئایار 21:23

بروسکەی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی دامەزراندنی دەنگی کوردستان

ڕادیۆی دەنگی كوردستان وەرچەرخانێك بوو لە خەباتی ڕزگاریخوازی گەلەكەمان و پردێكی پتەو لەنێوان شۆڕش و خەڵك بوو
کوردستان TV
100%


بەڕێزان بەڕێوەبەر و ستاڤی ڕادیۆی دەنگی كوردستان

بەبۆنەی پەنجا و شەشەمین ساڵیادی دەستپێكی پەخشی دەنگی كوردستانی عێراق، پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و هەموو ئەو خەباتگێڕ و تێكۆشەرانە دەكەم كە لەماوەی كاركردنی ڕادیۆی دەنگی كوردستان زەحمەتیان كێشاوە و دەنگی زوڵاڵی شۆڕش و پێشمەرگەیان بە خەڵكی كوردستان و جیهان گەیاندووە.

ڕادیۆی دەنگی كوردستان وەرچەرخانێك بوو لە خەباتی ڕزگاریخوازی گەلەكەمان و پردێكی پتەو لەنێوان شۆڕش و خەڵك بوو و، بۆ پێشمەرگە و جەماوەری كوردستان. هەردەم مایەی ئومێد و ورەبەرزی بووە ڕادیۆی دەنگی كوردستان. لە هەموو قۆناغەكانیشدا ئامرازی بەهێزی هۆشیاركردنەوەی خەڵك و بەرگریكاری مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان بووە.

لەو یادە پیرۆزەدا ئەو چاوەڕوانییە لە ئێوەی بەڕێز و خۆشەویست هەیە كە بە گوڕ و تینی زیاتر بەردەوام بن لە گەیاندنی پەیامی ئازادیخوازی و پێكەوەژیان و ئاوەدانیی پارتی دیموكراتی كوردستان و لە هەمانكاتیشدا هۆكارێك بن بۆ پێدانی هۆشیاری و بەرچاوڕوونی بۆ خەڵك و بە تایبەت جیلی نوێ و پتەوتركردنی هەستی نیشتیمانپەروەری و خزمەتكردنی وڵات.

هیوای سەركەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم و بمێنن بۆ كورد و كوردستان

مسعود بارزانی
٢٩ـی ٩ـی ٢٠١٩

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.