لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی پێكهێنانی لیستی هاوبه‌ش بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، بۆ هه‌ڵبژاردانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌دان.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی راگه‌یاند، كه‌مێك پێش ئێستا لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانیان ده‌ستپێكردووه و تیایدا بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی پێكهێنانی لیستی هاوبه‌ش بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن.
پێشووتر شاندێكی مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی لە ھەولێر بۆ ئەم مەبەستە كۆبوونەوە و تێیدا بڕیاردرا كە ئەمڕۆ كۆبوونەوەی حزبە كوردستانییەكان ئەنجامبدرێت و بڕیاری كۆتایی لەسەر ئەو پرسە بدەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.