ئه‌مرۆ شه‌ممه 28 ى 9 ى 2019 ، كۆبوونه‌وه‌ى لایه‌نه كوردستانیه‌كان له‌باره‌ی ههلبژاردنهكانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانی عێراق به‌رێوه‌چوو
كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو له‌سه‌ر یه‌ك لیستى لایه‌نه كوردستانیه‌كان له‌ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم
دوای كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مرۆیان لایه‌نه سیاسیه كوردستانیه‌كان راگه‌یاندراوێكیان بڵاو كرده‌وه ، كه رایده‌گه‌یه‌نن ، ئه‌مرۆ 28 ى 9 ى 2019 9 هێزی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا سه‌باره‌ت بهههلبژاردنهكانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان له كه‌ركوك ، نه‌ینه‌وا ، دیالا ، سه‌لاحه‌ددین
راشیدهگهیهنن له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بریاردرا به‌یه‌ك لیست له‌ژێر ناوی لیستى هاوپه‌یمانى كوردستان به‌شداری هه‌لبژاردنه‌كه بكه‌ین ، وهبانگهێشتى سه‌رجه‌م لایه‌نه كوردستانیه‌كانى تریش بكه‌ین بۆ به‌شداری كردن له‌و هاوپه‌یمانیه‌تیه .
لایه‌نه كوردستانیه‌كان راشیدهگهیهنن ، به‌شدارانى كۆبوونه‌وه‌كه ته‌ئكیدیان كرده‌وه له‌سه‌ر ئاسایی كردنه‌وه‌ى بارودۆخی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان له‌پێش هه‌لبژاردنه‌كان ، وهجهختكرایهوه بۆ به‌دوا داچوون بۆ تانه پێشكه‌ش كراوه‌كان له‌دادگای فیدرالی له‌سه‌ر یاسای هه‌موار كراوی ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان ، وه‌بۆ راپه‌راندنى كاره‌كان ده‌زگای هه‌لبژاردنى حزبه‌كان راسپێردران بۆ ئه‌نجامدانى كاری پێویست
لهكۆتادا رایده‌گه‌یه‌نن ، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ته‌ئكید كرایه‌وه له‌سه‌ر پێكه‌وه ژیانى ئاشتیانه‌ى سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان له‌م پارێزگایانه‌دا
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان
یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان
بزووتنه‌وه‌ى گۆران
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان
حزبی شیوعی كوردستان
حزبی سۆسیالیستى كوردستان
حزبی زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.