فه‌ریق روكن عه‌بدولوه‌هاب ساعدی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی دژه تیرۆری عێراق ره‌خنه‌ی توندی له بڕیاره‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گرت سه‌باره‌ت به‌گواستنه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی بۆ نێو فه‌رمانگه‌یه‌كی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی به‌رگری ، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌وباره‌یه‌وه پێبده‌ن.
ساعدی له لێدوانێكیدا بۆ رادیۆی سه‌وا رایگه‌یاندووه: تاڵب شه‌غاتی، سه‌رۆكی ده‌زگای دژه تیرۆری عێراق، له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی داوای له عادل عه‌بدولمه‌هدی كردووه كه من بگوازرێمه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداری هۆكاری گواستنهوهكهم بم، عادل عه‌بدولمه‌هدی له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پێی راگه‌یاندم كه رازیبووه له‌سه‌ر بڕیاری گواستنهوهكهم.
ساعدی گوتیشی: نامه‌وێ پابه‌ندی ئه‌و بڕیاره‌ی حكومه‌ت بم و په‌یوه‌ندی به یه‌كێك له فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی به‌رگری بكه‌م و پێم خۆشه خانه‌نشین بكرێم.
سه‌باره‌ت به‌و زانیارییانه‌ی كه باس له كێبڕكێی نێوان فه‌رمانده‌كانی نێو ده‌زگای دژه تیرۆری عێراق بۆ وه‌رگرتنی پۆستی هه‌ستیار ده‌كرێت و سه‌رۆكی ده‌زگاكه‌ش كه‌سانی نزیكی خۆی داده‌مه‌زرێنێ، ساعدی گوتی: به‌ڵێ چوار برای تاڵب شه‌غاتی له‌نێو ده‌زگاكه كارده‌كه‌ن و زۆربه‌ی كارمه‌نده‌كانی ئه‌و ده‌زگایه له هۆزه‌كه‌ی ئه‌ون.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / ئه‌لحوڕه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.