لە سبینێوە و بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ هەڵمەتی نیشتمانی دژی نەخۆشی ئیفلیجی منداڵان دەستپێدەكات و تەمەنی یەك ڕۆژ تا پێنج ساڵ دەگرێتەوە و وەزارەتی تەندروستیش داوا لە دایكان و باوكان دەكات، منداڵەكانیان لەو پێكوتەیە بێبەش نەكەن.
ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان
دایکان و باوکانی خۆشەویست:
بۆ بەردەوام بوون لە پاراستنی منداڵەکانتان لە نەخۆشی ئیفلیجی و بنیاتنانی نەوەیەکی تەندروست، هەڵمەتی نیشتمانی سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستان بە پێکوتەی دژی نەخۆشی ئیفلیجی لە ڕێگەی قەترەی دەم بەیانی یەکشەممە 2019/9/29 لە هەموو شار و شارۆچکەکان و گوندەکان دەرگا بە دەرگای ماڵان لەلایەن تیمەکانی تەندروستی دەست پێدەکات و ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
له راگهیهندراوهكهی وەزارەتی تەندروستی هاتووه بۆ ئەم مەبەستە تکایە دایکان و باوکان هاوکاربن بۆ پابەندبوون بە وەرگرتنی پێکوتە بۆ منداڵەکانتان لەنێوان تەمەنی یەک ڕۆژ بۆ پێنج ساڵ، لەکاتی هەر گرفتێک نزیکترین بنکەی تەندروستی ئاگاداربکەنەوە.
لەگەڵ هیوای سەلامەتی بۆ هەمووان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.