له‌میانى به‌رێوه‌چوونى یارییه‌كانى گه‌ری 6 ى خولی ئیتاڵیا هه‌ردوو یانه‌ى ئینته‌رمیلان و
سامپدۆریا رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه
ئینته‌ر میلان له‌ده‌ره‌وه‌ى یاریگای خۆی توانى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر سامپدۆریا تۆمار بكات به‌سێ گۆل به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك
گۆله‌كانى ئینته‌رمیلان له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان سینسی ، سانچێز ، گالیاردینی تۆماركران و تاکە گۆڵەکەى سامپدۆریاش له‌لایه‌ن یاریزان جانکتو تۆماركرا
لە یارییه‌كه‌دا سانچێز لەخولەکی 46 بەکارتی سور کرایە دەرەوە.
به‌و بردنه‌وه‌یه ئینتەرمیلان شه‌شه‌م بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر یه‌كی له‌م وهزرهى خولی ئیتاڵیا تۆماركرد‌و بە 18 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی خولەکەى گرتووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.