هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانى كوردستان به‌یاوه‌ری له‌گه‌ڵ هێڤیدار ئەحمهد جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی کوردستان و بەڵێن ئیسماعیل سەرۆکی لیژنەی وزەو سامانەسروشتییەکان و سەرکۆ ئازاد بڕیاردەری لیژنەکە سەردانی د۰فوئاد حوسێن وەزیری داراییی عێراقى كرد.
پێگه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه لە کۆبوونەوەیهكهدا هێمن هەورامی باسى له په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدرالیی عێراق كرد‌و جه‌ختی له‌سه‌ر چارەسەرکردنی کێشە هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوانیان بەرێگهی دیالۆگێکی راستەقینەو به‌پێی دەستوور و جێگیركردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان له بودجه‌ى گشتیی عێراق بۆ ساڵی ۲۰۲۰ كرده‌وه، هەروەها رایگەیاند هەرێمی کوردستان لەسەر فایلی نەوت و شایستە داراییەکان ئامادەی رێکەوتنێکی کۆنکریتییە لەسەر بنەمای دەستوور.
راشیدهگهیهنن ، لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا هێمن هەورامی باسی لە پێویستیی بوونی پەیوەندییەکی باش له‌نێوان لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمانی کوردستان و لیژنه‌كانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و فراکسیۆنە کوردستانییه‌كان کرد بۆ ئالوگۆری راوبۆچوون و پێشنیازەکانی هەردوولا پێش ئامادەکردنی هەر پڕۆژەیاسایه‌ک.
لای خۆیەوە د۰فوئاد حوسێن وەزیری داراییی عێراق بەگرنگییەوە باسی لە پێویستیی بوونی پەیوەندییەکی باش لەنیوان حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان کرد‌و دووپاتی لەچارەسەری کێشەکان بەرێگهی دانووستاندن و لێکتێگەشتن بۆ سەرجەم کێشە هەڵپەسێردراوەکان كرده‌وه.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.