كه‌ناڵی ئه‌خبارییه‌ی سعوودیه رایگه‌یاند: لیوا عه‌بدولعه‌زیز فه‌خم ، پاسه‌وانی تایبه‌تی شاسه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز، شای سعوودیه، له‌ئاكامی كێشه‌یه‌كی كه‌سیی له‌شاری جده‌ی سعوودیه به‌ته‌قه‌كردن گیانی له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی سعوودیه رایگه‌یاندووه: دوای رووداوه‌كه لیوا عه‌بدولعه‌زیز ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فهیهسڵی تایبه‌ت لهجده كراوه.
به‌گوێره‌ی ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی سعوودیه لیوا عه‌بدولعه‌زیز فه‌خم به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
شایانی باسه له رووداوه‌كه‌دا هێرشبه‌ره‌كه كوژراوه‌و پێنج كارمه‌ندی هێزه ئه‌منییه‌كانیش بریندار بوون.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.