دوای ڕاگه‌یاندنی هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی سه‌رتاسه‌ری له هه‌رێمی كوردستان به پێكوته‌ی دژی نه‌خۆشی ئیفلیجی له ڕێگه‌ی قه‌تره‌ی ده‌م، به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له سه‌رتاسه‌ری كوردستان هه‌ڵمه‌ته‌كه بۆ منداڵانی ته‌مه‌ن یه‌ك ڕۆژ تا 5 ساڵان ده‌ستیپێكرد.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه له بازگه‌ی ده‌ربه‌ندی گۆمه‌سپان تیمێكی ته‌ندروستی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر جێگیر بووه و هه‌ر ئۆتۆمبیلێك له بازگه‌كه‌وه ڕه‌ت بێت و منداڵی له‌و ته‌مه‌نه‌ی پێبێت داده‌به‌زێندرێت و دژی نه‌خۆشی ئیفلیجی قه‌تره‌ی پێده‌درێت.
له‌م باره‌یه‌وه دكتۆر به‌هرام ئه‌كره‌م، به‌ده‌م پێدانی قه‌تره به منداڵه‌كان به ماڵپه‌ڕی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی هه‌ڵمه‌ته‌كه ئێمه له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندورستی ده‌ورو به‌ری هه‌ولێره‌وه نێردراین بۆ بازگه‌ی ده‌ربه‌ندی گۆمه‌سپان و لێره‌وه له خزمه‌تی ئه‌و دایك و باوكانه‌داین كه له‌و بازگه‌یه ده‌چنه ده‌ره‌وه یان دێنه ژووره‌وه.
ڕاشیگه‌یاند ئێمه به درێژایی ئه‌و 5 ڕۆژه له بازگه‌ی ده‌ربه‌ندی گۆمه‌سپان ده‌مێنینه‌وه ئامانجیشمان ئه‌وه‌یه منداڵان پارێزراو بن له تووشبوون به نه‌خۆشی ئیفلیجی و هه‌روه‌ها بوونمان لێره وه‌ك ئاگاداركه‌ره‌وه‌یه‌ك وایه بۆ ئه‌و دایك و باوكانه‌ی كه ئاگاداری هه‌ڵمه‌ته‌كه نین.
شایه‌نی باسه هێزه‌كانی ئاسایشی بازگه‌ی ده‌ربه‌ندی گۆمه‌سپان هاوكار له‌گه‌ڵ تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌راییه‌تی ته‌ندروستی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ پشكنینی ڕۆژانه‌یان بۆ ئۆتۆمبیله‌كان و سه‌رنشینه‌كان له بازگه‌كه ئه‌و دایكانه‌ی كه منداڵیان پێیه داده‌به‌زێنرێن و له لایه‌ن تیمه‌كانی ته‌ندروستیشه‌وه قه‌تره‌یان پێده‌درێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.