به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 7 له ناو شاری قه‌ڵادزێ له‌سه‌ر شه‌قامی گشتی گه‌ڕه‌كی ئاشتی ڕوداوێكی هاتوچۆ له جۆری پێك دادان له نێوان ئۆتۆمبیلێكی بارهه‌ڵگر له جۆری ( كیا ) و ماتۆرسكیلێكی دوو تایه ڕویدا له‌ئه‌نجامدا شۆفێری ماتۆرسكیله‌كه گیانی له‌ده‌ستدا.
ڕاشیگه‌یاندووه: شۆفێری ماتۆرسكیله‌كه به‌ناوی ( س،ح،ح ) ته‌مه‌ن 20 ساڵ له ڕه‌گه‌زی نێر دانیشتووی شاری قه‌ڵادزێ گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕین دوای ئه‌وه‌ی توێكاری پزیشكی بۆ ته‌رمه‌كه‌ی له پزیشكی دادوه‌ری قه‌ڵادزێ ئه‌نجامدار، ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه: په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕوداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و شۆفێری بهرههڵگرهكهش به‌ناوی ( ع ، و ) ته‌مه‌ن 41 ساڵ دانیشتووی شاری قه‌ڵادزێ گه‌ڕه‌كی ئاشتی به پێی ماده‌ی 24 له یاسای هاتووۆ ڕاگیرا و لێكۆڵینه‌وه له ڕوداوه‌كه به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.