Erbil 38°C چوارشەممە 25 شوبات 23:29

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی یۆنان لە عێراق دەکات

زەمینەیەکی باشتر بۆ وەبەرهێنانی بیانی لە کوردستان دابین دەکرێت
کوردستان TV
#7
100%


باڵیۆزی یۆنان رۆڵی هەرێمی کوردستان وەک فاکتەرێکی گرنگ لە سەقامگیریی ناوچەکەدا وه‌سف ده‌كات.

ئەمرۆ یەکشەممە 2019/9/29 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە لیۆنیداس کۆنتۆڤۆنیسۆس باڵیۆزی یۆنان لە عێراق کرد.

لە دیدارێکدا کە ئەفسیمۆس کۆستۆپۆلۆس کۆنسوڵی یۆنان لە هەولێر ئامادەی بوو، گفتوگۆ دەربارەی گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و یۆنان کرا .

باڵیۆزی یۆنان باسی لە رۆڵی هەرێمی کوردستان کرد وەک فاکتەرێکی گرنگ لە سەقامگیریی ناوچەکەدا.

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا زەمینەیەکی باشتر بۆ وەبەرهێنانی بیانی لە هەرێمی کوردستان دەستەبەر دەکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.