بەشی زمانی چینی لە زانکۆی لە سەلاحەددین و زمانی کوردیش لە زانکۆی بێژینگ دەکرێتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 2019/9/29 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی کرد لە نی روچی کونسوڵی گشتی چین لە هەرێمی کوردستان .
لە دیدارێکدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و چین کرا و کونسوڵی گشتی چین ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە وڵاتەکەی بە گرنگییەوە لە هەرێمی کوردستان دەڕوانێت و هانی کۆمپانیا چینییەکانیش دەدات لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان بکەن، گوتیشی بەمزووانە بەشی زمانی چینی لە زانکۆی سەلاحەددین لە هەولێر دەکرێتەوە و بەشی زمانی کوردیش لە زانکۆی بێژینگ دەکرێتەوە.
هەروەها کونسولی چین جەختی لەوە کردەوە کە لەو پرۆژە ستراتیجییانەی کە لە ئەنجامی سەردانی ئەمدواییەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ چین رێککەوتنی لە بارەوە کرا ، هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی گرنگیدانی وڵاتی چینی بە هەرێمی کوردستان کرد لە پێناو بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نیوان هەردوولا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.