به پێی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو له ماوه‌ی مانگی سێپتێمبه‌ردا لانیكه‌م 8 هاووڵاتی كورد له به‌ندیخانه‌كانی ئێران له سێداره دراون.
به پشت به‌ستن به ئاماری تۆمار كرا‌و له ناوه‌ندی ئاماری ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، له ماوه‌ی مانگی 9ی 2019دا، لانیكه‌م 8 هاووڵاتی كورد له شاره‌كانی ئورمیه، ئیلام، كرماشان، بروجێرد، سنه و سه‌ڵماس له سێداره دراون.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرته چوار كه‌س له له سێداره دراوان، به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی دار به ماده‌ی هۆشبه‌ر و چوار كه‌سی دیكه‌ش به تۆمه‌تی كوشتنی ئه‌نقه‌ست له سێداره دراون كه كه‌سێكیان ژن بووه.
ئه‌و به‌ندكراوانه له به‌ندیخانه‌ی سه‌ڵماس، ئورمیه، سنه، بروجێرد و ئیلام و كه‌ره‌ج له سێداره دراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.