Erbil 38°C دووشەممە 25 ئایار 18:29

سه‌رۆکى هه‌رێم و باڵیۆزی یۆنان سەردانى وەزیرى دەرەوەى یۆنانیان بۆ هەرێمى کوردستان تاوتوێ کرد

سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە باڵیۆزى یۆنان کرد
کوردستان TV
100%

 نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پەیوەندییەکان و کەشى ئەرێنیى نێوان هەولێر و بەغداى بە زەمینە و دەرفەتێکى باش بۆ وەبەرهێنانى بیانى لە هەرێمى کوردستان و عێراق لە قەڵەم دا و ئامادەییى هەرێمى کوردستانى بۆ پێشکەشکردنى هەموو ئاسانکارییەک بۆ وەبەرهێنەران و سەرمایەگوزاریى کەرتى تایبەتى یۆنانى لە هەرێمى کورستان نیشان دا، هەروەها ڕۆڵى کەرتى تایبەتى بۆ فراوانکردنى پەیوەندییەکان بە گرنگ زانى.

سەرلەبەیانى ئەمڕۆ دووشەممە 30/9/2019 لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ یۆنیدۆس كۆنتۆڤۆنیسیۆس باڵیۆزی یۆنان لە عێراق،  نێچیرڤان بارزانى جەختى لە خواستى هەرێمى کوردستان بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانى لەگەڵ یۆنان کردەوە و سوپاسى کونسلخانەى گشتیى یۆنانى لە هەولێر کرد کە ڕۆڵێکى دیارى لە بەرەوپێشبردنى پەیوەندییەکاندا هەیە. لاى خۆیەوە  باڵیۆزى یۆنانیش هەمان خواستى وڵاتەکەى دووپات کردەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا سەردانى چاوەڕوانکراوى وەزیرى دەرەوەى یۆنانى بۆ عێراق و هەرێمى کوردستان بە یاوەریى شاندێکى ئابوورى و بازرگانى، گرنگیى بوونى گەشتیى ڕاستەوخۆى ئاسمانى لەنێوان هەولێر و ئاتینا، پەیوەندى و گفتوگۆکانى هەولێر ـ بەغدا بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان و دۆخى عێراق و ناوچەکەیان بەگشتى تاوتوێ کرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.