Erbil 38°C دووشەممە 25 ئایار 17:27

وێنه‌ ... پیاوێکی کورد هاوسەرەکەی خۆی به‌چه‌قۆ کوشت

ئەو ژن و مێردە دوو كچیان هەبووە
کوردستان TV
100%


پەنابەرێکی خەڵكی مەهاباد كە لەشارێكی توركیا دەژی، بە چەقۆ هاوسەرەکەی خۆی کوشت خۆی كوشت.

ڕێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ رۆژى هه‌ینی رابردوو پەنابەرێكی خەڵكی شاری مەهاباد بە ناوی “عەبدوڕەحمان ئەعزەمی ڕاد تەمەن 36 ساڵ هاوژینەكەی خۆی بە ناوی موحیبەت مەحموودی خەڵكی گوندی گۆك تەپەی ئەو شارەی بە چەقۆ كووشتووە.

 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ راشیده‌گه‌ێنێت ، عەبدوڕەحمان بە هۆی كێشەی خێزانی ژنە تەمەن 26 ساڵانەكەی خۆی كووشتووە و هەمان ڕۆژ خۆی ڕادەستی پۆلیسی شاری ئیستانبووڵ ناساندووە.

ئەو ژن و مێردە دوو كچیان هەبووە و ساڵی ڕابردوو ئێرانیان بە جێ هێشتووە و ویستویانە بگەنە ئۆکرانیا  بەڵام بە هۆی دزینی پارە لە لایەن قاچاخچیەوە، حكوومەتی ئۆكرانیا دیپۆرتی توركیای كردبوونەوە.

1

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.