له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان تیڤی به‌یان سامی عه‌بدولره‌حمان نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم له ئه‌مه‌ریكا راگه‌یاند: هه‌رچه‌نده دۆستانی ئێمه له ئه‌مه‌ریكا دژی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بوون، به‌ڵام تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت، له سه‌رجه‌م دیداره‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكیدا، ئه‌وان به رێزه‌وه باس له سه‌ركرده‌كانی كورد ده‌كه‌ن و رۆڵی پێشمه‌رگه له رووبه‌ڕووبوونه‌وی داعش به‌رزده‌نرخێنن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئاساییه له سیاسه‌تدا له‌سه‌ر پرسێكی دیاریكراودا له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانتدا بۆچوونی جیاواز هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه كارناكاته سه‌ر به‌رده‌وامی نه‌دان به دۆستایه‌تیه‌كه‌ی نێوانیانیان، ئه‌مه‌ریكا له پشتیوانییه ماددی و سه‌ربازییه‌كانیانی بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه.
ئاشكراشی كرد بڕیاره له رێككه‌وتی 13 تا 17ی مانگی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ، شاندێكی بازرگانی ئه‌نجوومه‌نی بزنسی ئه‌مه‌ریكی ، كوردی سه‌دانی هه‌رێم بكات كه چه‌ند كۆمپانیای جۆراوجۆری بازرگانی و نه‌وتی تێدا ئه‌ندامن و بڕیاره له‌و سه‌ردانه‌شدا كۆنفرانسێكیش به‌ڕێوه‌ببه‌ن.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.