منداڵانی تازه له‌دایك بوو به‌شێوه‌یه‌كی گشتی زۆر ده‌گرین، گریانهكهشیان هێمایه‌كه بۆ باری ته‌ندروستی و به‌هێزی له‌شیان، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی منداڵانی دیكه‌وه كاتێك ده‌گرین هیچ فرمێسكێك له چاویان نایه‌ته خوار.
فرمێسك گرنگه بۆ پاراستنی چاو و هێشتنه‌وه‌ی شێداری و ته‌ڕی چاو، به‌ڵام منداڵی ساوا به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌كاتی گریاندا فرمێسكیان نیه به‌تایبه‌ت له چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی سه‌ره‌تای له‌دایكبوونیاندا هۆكاری ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه منداڵی ساوا كاتێكی زۆری پێویسته بۆ كردنه‌وه‌و گه‌شه‌كردنی كه‌ناڵه‌كانی رشتنی فرمێسك له چاویدا.
چاوی منداڵی ساوا فرمێسك به‌رهه‌مده‌هێنێت بۆ پاراستنی چاو و هێشتنه‌وه‌ی به شێداری به‌ڵام كه‌ناڵه‌كانی هێنده به‌هێز نیه بتوانێت بیكاته دڵۆپه فرمێسك و به‌سه‌ر كوڵمه‌كانیدا بێته خواره‌وه.
سێگ تیمبهرلاین، پزیشكی منداڵان له كالیفۆرنیا، ده‌ڵێت،"دوای سێ تا چوار هه‌فته له منداڵی ساوادا كه‌ناڵه‌كانی رشتنی فرمێسك گه‌شه ده‌كه‌ن هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه منداڵانی ساوا له سه‌ره‌تای له‌دایكبوونیاندا فرمێسكیان نیه".
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه منداڵانی ساوا له دوو هه‌فته‌ی یه‌كه‌مدا هیچ عاره‌قێك ده‌رناده‌ن چونكه ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی به‌رپرسن له ده‌ردانی عاره‌ق له منداڵی ساوادا گه‌شه‌یان نه‌كردووه.
له جه‌سته‌ی مرۆڤدا دوو گلانده رژێن هه‌ن كه به‌رپرسن له ده‌ردانی عاره‌ق، له منداڵی ساوادا هه‌رچه‌نده هه‌ردوو گلانده رژێنه‌كه هه‌ن به‌ڵام عاره‌ق ده‌رناده‌ن.
له‌به‌رئه‌وه‌ی منداڵانی تازه له‌دایكبوو ناتوانن عاره‌ق به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو ده‌ربده‌ن پزیشكان ئامۆژگار باوانیان ده‌كه‌ن له پله‌یه‌كی گه‌رمای هاوسه‌نگدا رایانبگرن و له‌گه‌ڵ هه‌ستكردن به به‌رزی پله‌ی گه‌رمی له‌شی منداڵه‌كانیان و كه‌مبوونه‌وه‌ی چالاكی ده‌ست و پێیه‌كانیان پێویسته به زوویی جلوبه‌رگی زۆر له‌به‌ر منداڵه‌كانیان دابنێن و هه‌وای ژوورهكایان بگۆڕن، هاوكات رێگه له سه‌رمابوونی منداڵه‌كانیشیان بگرن.
سه‌رچاوه / وێستگه
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.