دوا به دوای به‌ڕێوه‌چوونی شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی كوله‌كه پهڵوی كزڵدامڵار له بیله‌جیك، كوله‌كه‌یه‌كی ٣٠ كیلۆگرامی به ٣ هه‌زار ٥٠٠ دۆلار فرۆشرا.
له میانی فێستیڤاڵه‌كه‌دا كه له گوندی كزڵدامڵار سه‌ر به شاری بیلهجیكی توركیا ئه‌نجامدرا و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی حكوومی و حزبی به‌شدارییان تیادا كرد ئه‌و خواردنانه پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرا كه له كوله‌كه په‌ڵو دروست ده‌كرێن.

هاوكات له كۆتایی فێستیڤاڵه‌كه‌دا، كوله‌كه‌یه‌كی ٣٠ كیلۆگرامی به گه‌وره‌ترین كوله‌كه هه‌ڵبژێردرا كه ساڵێكه له‌و گونده به‌رهه‌م هاتووه و له زیادكردنێكی ئاشكرادا كوله‌كه‌كه دوای سه‌ودا و مامه‌ڵه‌یه‌كی زۆر له لایه‌ن شاره‌وانی، به‌رپرسانی رێكخراوه‌كان و ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتییان به ٣ هه‌زار ٥٠٠ دۆلار كڕدرا.
شایانی باسه داهاتی كوله‌كه‌كه ده‌به‌خشرێت به بنكه‌ی كاروباری موختارێتی گوندی كزڵدامڵار.
سه‌رچاوه/ ته‌با
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.