لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌بای سلێمانى بڵاوی كرده‌وه كه به بڕی زیاتر له 166 ملیۆن دینار، چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی كاره‌با له ناوشاری سلێمانی جێبه‌جێ ده‌كرێت، كه خۆی ده‌بێنێته‌وه له دانانی محه‌ویله‌ی مساعد له‌سه‌ر تۆڕی كاره‌بای چه‌ند گه‌ڕه‌كێك و فراوانكردنی تۆڕی كاره‌با .
راشیدهگهیهنن ، به‌پێی گرێبه‌ستێك كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌ك واژۆكراوه به‌بڕی (166.273.950) سه‌د و شەست و شەش ملیۆن و دووسەدو حەفتاو سێ هەزارو نۆسەدوپەنجا دینار ، پرۆژه‌كانیش بریتین له:
- پرۆژەی دانانی محاویلەی یاریدەدەر، فیدەری 47.
- دانانی محاویلەی یاریدەدەر بۆ محاویلەی 3ی كارێزەوشك.
- دانانی محاویلەی یاریدەدەر بۆ محاویلەی 9 كارێزەوشك.
- دانانی یەك محاویلەی 400 كی ڤی ئەی و دانانی ستوونی پ ب+ پ ن و راكێشانی هێڵ بۆ گەڕەكی جیهان بەرامبەر لوبنان ستی.
- دانانی محاویلەی 400 كی ڤی ئەی بۆ كەرتی 200 لەكەرتی چوارچرا فیدەری 53.
- دانانی محاویلەی مساعد بۆ محاویلەی (13)، فیدەری 385 كانی سپیكە.
- دانانی محاویلەی مساعد بۆ محاویلەی 16 فیدەری 306 .
- دانانی یەك محاویلەی 400 كی ڤی ئەی محەویلەی ژمارە 22ی فیدەری 283 لەدارتووی حاجی حارس.
- دانانی محاویلەی یاریدەدەر بۆ محاویلەی 7 فیدەری 159ی زەرگەتە لەسلێمانی.
لهكۆتادا به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه رایدهگهێنێت ، پرۆژه‌كان له‌لایه‌ن كۆمپانیای (ژیكاڵ) جێبه‌جێ ده‌كرێت و بڕیاره له ماوه‌ی 60 رۆژدا ته‌واو بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.