Erbil 38°C چوارشەممە 25 شوبات 23:29

به‌وێنه‌.. به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ لاوێکی 24 ساڵ له‌ به‌ندینخانه‌ی سنه‌ له‌سێداره‌ درا

چوار ساڵ به‌ر له‌ ئێستا به‌ تۆمه‌تی كوشتنی ئه‌نقه‌ست ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌
کوردستان TV
#7
100%

به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو به‌ ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، حوكمی سێداره‌ی ”ڕزگار زه‌ندی“ له‌ به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی شاری سنه‌ جێبه‌جێ كرا.

ڕزگار زه‌ندی ته‌مه‌ن 24 ساڵ و باوكی منداڵێكی ته‌مه‌ن 4 ساڵ بوو كه‌ 4 ساڵ پێش ئێستا به‌ تۆمه‌تی كوشتنی ئه‌نقه‌ست ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌یانه‌ ده‌زگای دادوه‌رییی حكوومه‌تی ئێرانه‌وه‌ حوكمی سێداره‌ی به‌ سه‌ردا سه‌پا.

به‌ پێی زانیارییه‌كانیش له‌ ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ چالاكوانانی مه‌ده‌نی له‌ پێش بینای به‌ندیخانه‌ و پاركی شاره‌كی سه‌عدی كۆ ببوونه‌وه‌ هه‌تا بتوانن ڕه‌زامه‌ندی بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه‌ به‌ ده‌ست بێنن و ڕزگار له‌سێداره‌ نه‌درێت، به‌ڵام له‌ ئاكامدا بنه‌ماڵه‌ی كوژراو كه‌ ئامۆزای ڕزگاریش بوون، لێی خۆش نه‌بوون و له‌ سێداره‌ درا.

1

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.