سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له میانه‌ی به‌رنامه‌ی له كوردستانه‌وه كه له‌شاشه‌ی كورستان تیڤییه‌وه په‌خش ده‌كرێت له‌باره‌ی رێككه‌وتنی لایه‌نه سیاسییه‌كان سه‌باره‌ت به‌شداریكردنیان به‌یه‌ك لیست له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق كه ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه رایگه‌یاند: له‌راستیدا ئه‌گه‌ر هه‌موو جارێك هێزه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌یه‌كه‌وه ته‌با بن و له‌یه‌ك سه‌نگه‌ردا بن، ده‌ستكه‌وتی زۆر گه‌وره بۆ كورد به‌دی هاتووه، هه‌موو جارێكیش ئه‌گه‌ر په‌رش و بڵاوبووبن،زه‌ره‌ری زۆر گه‌وره له كورد دراوه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێستاكه ده‌بینین بارودۆخی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداری هه‌رێمی كوردستان نائاساییه و به‌تایبه‌تی له پارێزگای كه‌ركوك و دیاله كارده‌كرێت جارێكی ئه‌و ناوچانه به‌عه‌ره‌ب بكرێنه‌وه.
گوتیشی: به‌دڵنیاییه‌وه هه‌ڵمه‌ته‌كه له‌لایه‌ن شۆڤێنیست و ره‌گه‌زپه‌رسته‌كانی شیعه و سووننه به‌رێوه ده‌چێت، به‌ڵام به‌به‌كارهێنانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه له‌پشت ئه‌م كاره‌وه‌یه.
راشیگه‌یاند: ئه‌و لیسته عه‌ره‌بییه‌ی له‌كه‌ركوك دروستكراوه بۆ دژایه‌تیكردنی كوردستانیانهو پێشم وایه ئه‌و یه‌كگرتنه‌وه‌یان ماوه‌یه‌كی زۆر ناخاێنێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.