له‌گه‌ری دووه‌می خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا كاتژمێر 7:55 ى ئێواره‌ی ئه‌مرۆ به‌كاتى هه‌ولێر یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی له‌سه‌ر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یانه‌ی كلۆب برۆجی به‌لژیكی ده‌كات
به‌ر له‌به‌رێوه‌چوونی ئه‌و یاریه ریال مه‌درید هیچ خالی نیه و له‌كۆتاخانه‌ی ریزبه‌ندیه دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ری یه‌كه‌م له‌سه‌ر ده‌ستی پاریس سان جێرمان دووچاری دۆراندبۆوه، كورانی زێدان چاویان له‌وه‌یه له‌سه‌ر پشتی كلۆب برۆج براوه‌ی یه‌كه‌م سێی خالی ركابه‌ریه‌كان بن، ریال مه‌درید بۆ ئه‌و یاریه ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی مارسیلۆ به‌ئه‌سته‌م ده‌زانێت، چونكه مارسیلۆ رۆژی یه‌ك شه‌ممه به‌شداری مه‌شقی به‌كۆمه‌لی نه‌كردوه، هه‌روه‌ها تا ئێستا ئه‌سینسۆ و فیرلاند میندی به‌ته‌واوه‌تی چاك نه‌بونه‌ته‌وه‌و بۆ ئه‌و یاریه ئاماده نابن، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی كلۆب برۆج له‌یه‌كه‌م یاریدا له‌گه‌ڵ گه‌ڵاته سه‌رای توركی به‌رامبه‌ر بوون و ته‌نیا یه‌ك خالی هه‌یه، ئه‌و تیپه به‌لژیكیه ئه‌ركی ئاسان نیه كاتێ گه‌شتی مه‌درید ده‌كات بۆ رووبه‌روو بونه‌وه‌ی یانه‌ی شاهانه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.