Erbil 38°C دووشەممە 25 ئایار 15:18

خوێندنى باڵا: کرێى خوێندنى پارالێل له‌ زانکۆ حکومییه‌کان به‌رێژه‌ى 40% که‌مکرایه‌وه‌

بڕیاریشدرا به‌ پێداچوونه‌ به‌ كرێى خوێندنى ئێواران له‌ زانكۆ حكومییه‌كان و كرێى خوێندن له‌ زانكۆو په‌یمانگا ئه‌هلى و تایبه‌ته‌كان بكرێت
کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 1 ى 10 ى 2019 ،  ئه‌نجومه‌نى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاو توێژینه‌وه‌ى زانستى، بڕیاریدا به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ى كرێى خوێندنى پارالێل له‌ زانكۆ حكومییه‌كان به‌رێژه‌ى 40%.


 هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا بڕیاریشدا پێداچوونه‌ به‌ كرێى خوێندنى ئێواران له‌ زانكۆ حكومییه‌كان و كرێى خوێندن له‌ زانكۆو په‌یمانگا ئه‌هلى و تایبه‌ته‌كان بكرێت.


هه‌ر ئه‌مرۆ  ئه‌نجومه‌نى وه‌زاره‌ت گفتوگۆی له‌باره‌ی رێنماییه‌كانى خوێندنى ماسته‌رو دكتۆرا بۆ ساڵى (2019-2020) كرد 

 

 

 


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.