دادگای ناوه‌ندیی له مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیا بێتاوانی لیۆنێل مێسی ئه‌رژه‌نتینی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بارسێلۆنای له تۆمه‌تی خۆدزینه‌وه‌ی له دانی باج و شوشتنه‌وه‌ی پاره ڕاگه‌یاندو دۆسیه‌ی تۆمه‌تباركردنی یاریزانه‌كه‌ی به یه‌كجاری داخست،
له‌مباره‌وه میدیاكانی ئیسپانیا ئاشكرایان كرد كه دادوه‌ری دادگای ناوه‌ندیی مه‌درید ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داخستنی دۆسیه‌ی تۆمه‌تباركردنی مێسی ده‌ربڕیووه، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌كان پشت به هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نابه‌ستێت و ته‌نها زانیاری له ڕۆژنامه‌كان وه‌رگیراوه، له لایه‌كی دیكه‌وه مێسی به‌ره‌و چاك بوونه‌وه‌ی پێكانی هه‌نگاوده‌نێت و به‌شداری له به‌شێكی مه‌شقه‌كانی تیپه‌كه‌ی كرد كه خۆی بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئینته‌رمیلان له گه‌ڕی دووه‌می چامپیۆنس لیگ ئاماده‌ده‌كات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.