باستیان شڤان شتایگه‌ری ئه‌ڵمانی و یاریزانی یانه‌ی شیكاگۆ فایه‌ری ئه‌مه‌ریكی ڕایگه‌یاند كه دڵته‌نگه به نه‌گه‌یشتنی تیپه‌كه‌ی بۆ قۆناغی كۆتایی خولی تۆپی پێی یانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، شتایگه‌ر ئاشكرای كرد كه ئاستی تیپه‌كه‌یان به‌راورد به یانه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك ئه‌تلانتاو لۆس ئه‌نجلۆس لێكه‌رز خراپ نیه، به‌ڵام ئه‌وان ئاستیان جێگیره‌و خاوه‌نی گۆڵی زێترن
شتایگه‌ر گوتیشی، زۆر بێ‌ئومێد بووم له نه‌گه‌یشتنی تیپه‌كه‌مان بۆ قۆناغی كۆتایی و له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتووشدا بڕیار له‌سه‌ر ئایندهی خۆم له‌گه‌ڵ شیكاگۆ فایه‌ر ده‌ده‌م
جێگای باسه شتیاگهری ته‌مه‌ن سیی و پێنج ساڵ له ساڵی دووهه‌زاروحه‌ڤده په‌یوه‌ندی به یانه ئه‌مه‌ریكیه‌كه كرد‌و هه‌شتاوچوار یاری له ڕیزه‌كانی ئه‌نجامداوه‌و هه‌شت گۆڵی بۆ تۆماركردووه، له‌م وه‌رزه‌شدا له بیست‌ونۆ یاری له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی تیپه‌كه‌ی بووه‌وه‌و گۆڵێكی تۆماركردووه -
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.