كارل هاینز رۆمه‌نیگه به‌رێوبه‌ری جێبه‌جێكار له‌یانه‌ی بایره‌ن میونشنی ئه‌لمانی له‌لێدوانێكی بۆ تۆری سكای سپۆرتی ئه‌ڵمانی رایگه‌یاند بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵتان راستگۆبم به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مكورنینه له‌سه‌ر به‌ده‌ست هێنانی تواناكانی سانی بۆ ریزی یانه بازاریه له‌ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانه
رۆمه‌نیگه وتیشی له‌میركاتۆی هاوینه هه‌وڵماندا ئه‌و یاریزانه بگوازینه‌وه ریزه‌كانی خۆمان، به‌ڵام به‌هۆی پێكان له كلاوێنهی خاچی ئه‌ژنۆی گرنگیمان بهگواستنهوهكه نه‌دا، هه‌روه‌ها رۆمه‌نیگه وتیشی نامه‌وێت قسه له‌سه‌ر یاریزانانی یانه‌كانی دیكه بكه‌م كه په‌یوه‌ستن بهگرێبهستهكانیان له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یان، چونكه به‌پێی رێنماییه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی نێو ده‌وڵه‌تی به‌دروست نازانرێت
پێویسته بوترێت به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵ پێشبینی ده‌كرێت دوای گه‌رانه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تای سالی نوێ جارێكی دیكه تیپه باڤاریه‌كه هه‌ولی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه بدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.