Erbil 38°C چوارشەممە 25 شوبات 23:35

سه‌رۆک بارزانی په‌یامێکی سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو فازڵ جه‌لال زه‌نگه‌نه‌ ده‌کات

خوالێخۆشبوو رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بوو بۆ هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شۆڕش
کوردستان TV
#7
100%

سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو فازڵ جه‌لال زه‌نگه‌نه‌، پێشمه‌رگه‌ و تێكۆشه‌ر و ئه‌ندامی (سه‌ركردایه‌تی كاتی، پارتی دیموكراتی كوردستان) ده‌كات ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ و تێكۆشه‌ر و ئه‌ندامی (سه‌ركردایه‌تی كاتی، پارتی دیموكراتی كوردستان) (فازڵ جه‌لال زه‌نگه‌نه‌)م پێگه‌یشت.

فازڵ جه‌لال زه‌نگه‌نه‌ هاوخه‌باتێكی دڵسۆز و نیشتمانپه‌روه‌ر بوو له‌ رۆژه‌ سه‌خته‌كانی ده‌ستپێكی شۆڕشی ئه‌یلوولی مه‌زن و سه‌ركردایه‌تی كاتی (پارتی دیموكراتی كوردستان) رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بوو بۆ هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شۆڕش و درێژه‌دان به‌ خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی.

به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و خزمان و دۆست و ئاشانیان و هه‌ڤاڵانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌م و له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارم ئارامی و سه‌بوری به‌ هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و خوالێخۆشبوو به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.

انا لله و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی
2019/10/1

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.