حزب و لایەنە سیاسییەکانی بەشدار لە قەوارەی هاوپەیمانی کوردستانیی لەسەر سەرۆک و دروشم و لۆگۆی قەوارەکە بۆ بەشداریی کردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان رێککەوتن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ، به‌كۆی ده‌نگی لایه‌نه به‌شداربووه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه، عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا، وه‌ك سه‌رۆكی قه‌واره‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی ده‌ستنیشانكرا.
كۆبوونه‌وه‌ی 15 حزب و لایه‌نی سیاسی له مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له شاری سلێمانی سه‌باره‌ت به یه‌ك لیستی لایه‌نه‌كان له كه‌ركوك و پارێزگاكانی تری ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان كۆتاییهات و لۆگۆ و دروشمی هاوپه‌یمانی كوردستان دیارییكرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، لۆگۆی هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كه دیارییكراوه و هه‌روه‌ها دروشمێكیش وه‌ك دروشمی سه‌ره‌كی ده‌ستنیشانكرا.
لۆگۆی هاوپه‌یمانی كوردستانی، بریتیه له ئاڵای كوردستان و دروشمه‌كه‌ش، به‌ڵی بۆ پێكه‌وه ژیان و جێبه‌جێكردنی ده‌ستور.
شایه‌نی باسه له رۆژانی رابردوو خەسرۆ گۆڕان بەرپرسى دەزگاى هەڵبژاردنى پارتى دیموکراتى کوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند بڕیاره سێشه‌ممه‌ی داهاتوو سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی و رێگه‌پێدراوی لیست و لۆگۆكه‌ی ده‌ستنیشان بكرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.