یه‌كێتی ژووره بازرگانی و پیشه‌سازیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ژووری بازرگانی پۆلۆنیا ئەمڕۆ سێشەممە پڕۆتۆكۆڵی لێكتێگه‌یشتنیان واژۆكرد.
ئه‌مڕۆ له مه‌راسیمێكدا كه ژماره‌یه‌ك له خاوه‌ن كۆمپانیاكانی هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی پۆلۆنیا ئاماده‌ی بوون، پڕۆتۆكۆڵی لێكتێگه‌یشتن له نێوان یه‌كێتی ژووره بازرگانی و پیشه‌سازیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ژووری بازرگانی پۆلۆنیا واژۆكرا، دواتریش دیداری بازرگانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی پۆلۆنیا به‌ڕێوه‌چوو.
دارا جه‌لیل خه‌یات، سه‌رۆكی یه‌كێتی ژووره بازرگانی و پیشه‌سازیه‌كانی هه‌رێم لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگه‌یاند، "وڵاتی پۆلۆنیا وڵاتێكی گرنگه له رووی ئابووری و بازرگانی و پیشه‌سازی و كشتوكاڵ، بۆیه واژۆكردنی ئه‌و یاداشته ده‌رفه‌تێكی باشه بۆ سود وه‌رگرتن له توانا و ئه‌زمونی كۆمپانیاكانی پۆلۆنیا".
ئاماژەی بەوەشکرد، سه‌قامگیری و یاساكانی هه‌رێمی كوردستان زه‌مینه‌یه‌كی له‌باره‌یان ره‌خساندوه بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رمایه‌كانیان له هه‌رێم به‌گه‌ڕ بخه‌ن، هیوادارن كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌رانی پۆلۆنیا له به‌شێوه‌ی هاوبه‌ش یان به شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ له هه‌رێمی كوردستان كار بكه‌ن.
دارا جه‌لیل خه‌یات رونیکردەوە،"ئامانجمانه له‌گه‌ڵ وڵاته پێشكه‌وتوه‌كانی جیهان په‌یوه‌ندیه‌كانمان فراوانتر بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له ئه‌زمونیان وه‌ربگرین له هه‌مانكاتیش كاڵا و كه‌ل و په‌لی باش له ده‌ستی یه‌كه‌می كۆمپانیاكان هاورده‌ی هه‌رێم بكه‌ین".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.