Erbil 38°C دووشەممە 25 ئایار 14:21

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌: رۆژانی شه‌ممه‌ ده‌وام فه‌رمیه‌ و نه‌کراوه‌ته‌ پشوو

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ باره‌ی پشووی رۆژانه‌ شه‌ممه‌ له‌ قوتابخانه‌كان
کوردستان TV
100%

دواى بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی پشووی رۆژانی شه‌ممه‌ له‌ ناوه‌نده‌كانى خوێندندا، كه‌ گوایه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه‌ راگه‌یه‌ندراوه‌‌، سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ رایگه‌یاند، تا ئێستا به‌ فه‌رمی بڕیارێكی له‌و شێوه‌یه‌ نییه‌ و رۆژانی شه‌ممه‌ له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندنی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌، نه‌كراوه‌ته‌ پشوو.

بۆیه‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ به‌ فه‌رمی هه‌واڵه‌كه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندنی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌، رۆژانی شه‌ممه‌ ده‌وام فه‌رمیه‌ و نه‌كراوه‌ته‌ پشوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.