له ناحیه‌ی چوارقورنه‌ى سه‌ر به قه‌زای ڕانیه بڕێكی زۆر له خواردنه‌وه‌ی ماوه به‌سه‌رچووی كحولی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
له‌م باره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕینیش له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن هه‌واڵده‌رێكه‌وه ئاگادار كراینه‌وه به بوونی كۆگایه‌كی كحولیماوه به‌سه‌ر چوو له ناحیه‌ی چوارقوڕنه، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانمان له به‌شی نه‌هێشتنی تاوانی ڕاپه‌ڕین و بنكه‌ی پۆلیسى فریاكه‌وتنی ڕانیه گه‌یشتنه شوێنی كۆگاكه و دوای لێكۆڵینه‌وه‌ش ده‌ركه‌وت ڕێژه‌یه‌كی زۆر مادده‌ی كحولی جۆراو جۆر له كۆگاكه‌دا هه‌ڵگیراوه و ته‌واوی مادده‌كانیش ماوه‌یان به‌سه‌ر چووه.
ڕاشیگه‌یاندووه:خاوه‌نی كۆگاكه هه‌ستاوه به لێكردنه‌وه‌ی به‌رواری به‌سه‌رچوونی مادده كحولییه‌كان كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كانه.
هه‌روه‌ها پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ڕایگه‌یاندووه: به‌و هۆیه‌وه ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی گیرایه به‌ر و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ش ڕێكخرا و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیش بۆ خاوه‌نی كۆگاكه و چه‌ند كه‌سێكی دیكه ده‌رچوو و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.




کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.