له دیوانی وه‌زاره‌ت، فه‌ریق جه‌مال محه‌مه‌د سه‌رۆكی هه‌یئه‌ی ئه‌ركان پێشوازی له شاندێكی هاوپه‌یمانان كرد، كه پێكهاتبوون له هه‌ردوو فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان كۆڵۆنێڵ هۆڵدن و كۆڵۆنێڵ سێلین و شاندێكی یاوه‌ریان.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جدی و راشكاوانه‌دا، گفتوگۆیان له‌باره‌ی چه‌ند ته‌وه‌رو پرسێكی تایبه‌ت به چۆنێتی هاوكاری و هه‌مانگیه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ پێشمه‌رگه‌و هه‌روها پرۆسه‌ی چاكسازی و مه‌شقی سه‌ربازیی كرد.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆكی ئه‌ركان روونیكرده‌وه كه، پێداویستیه‌كانی مه‌شق و چاكسازی پێویستی به هاوكاری زیاتره‌و چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین هاوپه‌یمانان پاڵپشتی و هاوكارییه‌كانیان چڕترو فراوانتر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش بتوانین زیاتر و خێراتر پرۆسه‌كانی چاكسازی و شێوازی مه‌شقه‌كان به‌ره‌و پێش ببه‌ین.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، تیشك خرایه سه‌ر گرنگی كۆبونه‌وه‌كانی نێوان هه‌ردوولا و جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی و به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندی و هه‌مانگیه‌كانی نێوانیان كرده‌وه.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.