ئه‌حمه‌د شوتری، ئه‌كادیمیستی جه‌زائری و راوێژكاری سه‌رۆكی رژێمی پێشووی عێراق، سه‌دام حوسێن راگه‌یاند كه خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی جه‌زائر كاندید كردووه كه بڕیاره له ١٢ی كانوونی یه‌كه‌می داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت.
له ١٩ی مانگی رابردوو لیژنه‌ی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی جه‌زائر، فورمی كۆكردنه‌وه‌ی واژووی پشتگیركردن به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا دابه‌ش كرد كه خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تییدا كاندید كردووه.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌حمه‌د شوتری رایگه‌یاند، هۆكاری خۆكاندیدكردنی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی داهاتووی جه‌زائر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی بیرۆكه و بنه‌ماكانی حزبی به‌عس ئه‌ویش له سایه‌ی بوونی ره‌وتێكی عه‌ره‌بی نه‌ته‌وه‌یی گه‌وره له جه‌زائر.
هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د شوتری كه مامۆستای راگه‌یاندنه له زانكۆی جه‌زائر گوتی: وه‌ك كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆ خۆم بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی جه‌زائر كاندید كردووه، ده‌رفه‌تێكم بۆ هاتووه‌ته پێش نامه‌وێت له ده‌ستی بده‌م به تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی رژێمی پێشووی جه‌زائر، عه‌بدولعه‌زیز بوته‌فلیقه چالاكییه‌كانی حزبی به‌عسی قه‌ده‌غه‌كردبوو.
گوتیشی: له‌ئێستادا حزبی به‌عس له ٣٠ی پارێزگای جه‌زائر خاوه‌ن پێگه‌ی جه‌ماوه‌رییه، وێرای ئه‌وه‌ی خۆشم له زانكۆ له لایه‌ن قوتابیان و مامۆستایانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێم".
ئه‌حمه‌د شوتری كه دانیشتوی پارێزگای بورج بوعه‌ریریج رۆژهه‌ڵاتی جه‌زائره، نه‌یشارده‌وه كه له ساڵی ١٩٩٣وه تا ساڵی ٢٠٠٣، راوێژكاری سه‌رۆكی رژێمی پێشووی عێراق، سه‌دام حوسێن بووه.
حزبی به‌عس كه حزبێكی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بییه و هه‌ڵگری بیرۆكه‌ی سۆسیالیستییه و تا ساڵی ٢٠٠٣ حكومڕانی عێراقی كرد و دواتر سه‌رۆكی حزبه‌كه، سه‌دام حوسێن له ساڵی ٢٠٠٦دا له‌سێداره‌درا.
شایانی باسه‌ئه‌حمه‌د شوتری كه یه‌كێكه له دامه‌زراێنه‌رانی شانه‌ی حزبی به‌عس له حه‌فتاكانی سه‌دی رابردوو له جه‌زائر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.