بهرێوهبهرایهتى هاتووچۆی سلێمانى بڵاوی كردهوه كه بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆوە لەسەر رێگەی سلێمانی–دەربەندیخان، هاووڵاتییەك گیانیلەدەستدا و دوو هاووڵاتی دیكەش برینداربوون.
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەك لەبەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دەربەندیخان رايگەیاند: سەعات 7:30 دەقیقەی بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە، رووداوێكی هاتووچۆ لەسەر رێگەی سلێمانی – دەربەندیخان نزیك گوندی بێركێ روویدا و بەهۆیەوە هاووڵاتییەك گیانیلەدەستدا و دوو هاووڵاتی دیكەش برینداربوون.
راشیگەیاند: رووداوەكە لەنێوان ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر لە جۆری ڤاڵڤۆ و كیایەك دا روویداوە.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی: رووداوەكە بەهۆی تێپەڕاندنی هەڵەوە بووە لەلایەن ئۆتۆمبێلە كیاكەوە.
جگە لەزیانە گیانییەكان زیانی ماددی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلەكان كەوتوون و لەئێستاشدا هێڵكاری بۆ ڕووداوەكە كراوە و ئۆتۆمبێلە تێكشكاوەكان گواسترانەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.