سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئه‌مڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن کۆدەبێتەوە .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ڕاشیگه‌یاند: كه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌باره‌ی جەختکردنەوە لەسەر پاراستنی بەڵگەنامە فەرمییەکان لەلایەن فەرمانبەرانی حکومەت، هه‌روه‌ها بابەتی قەرز و پابەندە داراییەکانی ئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هه‌روه‌ها پێشنیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی گشت زانکۆ حکومییەکان بۆ ساڵی خوێندنی 2015 - 2016، له‌گه‌ڵ دانانی میکانیزمی پێویست بۆ زامنکردنی دەستەبەری کرێکاران و پێدانی پارەی بەشدارییەکانی کرێکاران، گفتوگۆ ده‌كات.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.