Erbil 38°C دووشەممە 25 ئایار 13:25

برووسکەی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی کەرەمێ ئەنکۆسی کەسایەتی کوردی گۆرجستان

كەرەمێ ئەنکۆسی كەسێكی نیشتیمانپەروەر بووە و لە ژیانی خۆیدا خزمەتێكی زۆری دۆزی كورد كردووە
کوردستان TV
100%


بۆ خانەوادەی خوالێخۆشبوو كەرەمێ ئەنکۆسی

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی ناسراوی كوردی ئێزیدیی گۆرجستان و، بیرمەند و نووسەر و هونەرمەند كەرەمێ ئەنکۆسیمان پێ گەییشت. ئەو كەسێكی نیشتیمانپەروەر بووە و لە ژیانی خۆیدا خزمەتێكی زۆری دۆزی كورد كردووە لە بوارە جیاجیاكاندا و لە دەست دانی خەسارەتێكی گەورەیە.

بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە ئێوەی بەڕێز و كەسوكار و تەواوی كوردانی گۆرجستان و وڵاتانی سۆڤیەتی پێشوو دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین. لە خودای مەزن داواكارین خوالێخۆشبوو كەرەمێ ئەنکۆسی بە ڕەحمەتی خۆی شاد بكات و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەك بدات.

بارەگای بارزانی

٢ـی ١٠ـی ٢٠١٩
…......………...

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.