سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی رایگه‌یاند كه به‌پێی دوایین ئامار كه تۆماركراوه، ژماره‌ی قوربانییانی خۆپیشاندانه‌كان ته‌نها له شاری به‌غدا گه‌یشتووه‌ته چوار كوژراو و ٧٠٠ بریندار.
سه‌رچاوه‌كه له لێدوانێكدا ئاشكرای كرد كه زۆربه‌ی ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی كه له میانی خۆپیشاندانه‌كاندا برینداربوون ته‌مه‌نیان له نێوان ١٦ بۆ ٢٠ ساڵه.
سه‌رچاوه‌كه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت ئاماژه‌ی به‌وه‌یشكرد كه له برینداره‌كاندا ده‌ركه‌تووه ژماره‌یه‌ك كه‌س له پارێزگاكانی دیكه‌وه بۆ به‌شداریكردن له خۆپیشاندانه‌كان هاتوونه‌ته شاری به‌غدا.
له دوێنێ سێشه‌ممه‌وه له به‌غدا و ژماره‌یه‌ك شاری باشووری عێراق خۆپیشاندان سازكراوه بۆ پرۆتێستۆكردنی گه‌نده‌ڵی و بێكاریی له وڵات‌دا.
له میانی خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێ سێشه‌ممه‌دا، پێكهه‌ڵپژان له نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كاندا روویدا كه به هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك له هه‌ردوولا بوونه‌ته قوربانی.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ش خۆپیشانده‌ران له شاری به‌غدا و چه‌ند شارێكی دیكه درێژه‌یان به خۆپیشاندان دا بۆ پرۆتێستۆكردنی گه‌نده‌ڵی و بێكاریی له وڵاته‌دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.